ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

كەریم دەشتی

 

من ته‌نها ده‌ستێكم هه‌یه‌ ده‌ستی چه‌پان

ئه‌وه‌ بۆ په‌نجا ساڵ ده‌چێ

خوێنی شیعرو بوركانی ئه‌وینی لێ هه‌ڵده‌چێ

نیوه‌ شه‌وێ ده‌ستی ڕاستم هه‌ڵسایه‌وه‌

ده‌ستی چه‌پی داگیر كردم

ئێستا ئه‌و ده‌سته‌م هه‌رچییه‌ك ده‌ینووسێ

نه‌ چه‌مكی هه‌یه‌ نه‌ مانا

نه‌ جوانی جارانی ماوه‌

چونكه‌ ڕۆحی شیعری زیندوو

له‌ نێو خوێنی ده‌ستی چه‌پم به‌ جێماوه‌