ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

بێكەس حەمە قادر

 

ئه‌مڕۆ هه‌ندێك زیاتر

له‌ ئاسمان رامام

یه‌ك یه‌ك له‌ دره‌خت و شه‌پۆل و

دڵۆپه‌ی گه‌رمی رێگای دووركه‌وتنه‌وه‌م

ژماردن و له‌ شۆسته‌كان

ده‌نگی گۆرانی و خێرایی

گه‌یشتن گۆرانی هاوه‌لم بوون

ئه‌مشه‌و با له‌ توخمی با بوو

من له‌ گه‌رمای هاوین

له‌ بێ تۆیی سه‌رمام بوو

ئای له‌ دووری تۆ

وه‌رزه‌كان تێكه‌لاو ده‌بن و

منیش بێ تۆ ته‌نیاتر

بیری خه‌نده‌و چاوه‌كانت

بیری دره‌نگ خه‌وتنت

بیری ئه‌و ساتانه‌ی كه‌بیری تۆ ده‌كه‌م

بیری ده‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر

له‌ چاوه‌ڕوانی تۆ دا

بیری خۆرئاوابوون

له‌ چاوه‌ڕوانی تۆ دا

بیری ئه‌و خه‌ونانه‌ ده‌كه‌م

له‌ بوونی تۆدا

له‌گه‌لم بون

بیری دره‌نگ خه‌وتن و

زه‌نگی سپێدان

ئه‌مڕۆ له‌ كۆڵانی ئێوه‌ تێپه‌ڕیم

باران ده‌باری و تۆ نه‌بوویت

ژماره‌ی تۆم هه‌با زه‌نگێكم لێده‌دا

هه‌واڵی باران و با و دره‌خته‌كانم

ده‌پرسی خۆت نا

ئێستا كه‌ تۆ نیت

له‌ ژاوه‌ ژاوه‌ی بێده‌نگی تۆ

حه‌ز له‌ ئارامی ناكه‌م

ئه‌مڕۆ له‌ بێ تۆی تۆ دا

سه‌رمام بوو