ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دەدابارە ......دەدابارە ! 

بە سەر زامەکەی ناسۆرم

بیشێلە برینی کەڤنارم 

سارێژ نــەبێ !

چاو لێک نەنــێ !

زوخاو بتکێ

دڵۆپ......دڵۆپ

دەدابارە .. لە ناخمەوە

لە گڕکانی هاوارمەوە

دەروونم تامەزرۆی تــۆفانـە 

خەونی کۆچ کردووم بۆ بێنێ 

گڵپەی کەنەفتی خنکاووم

تـا هەتــایــە هەڵگیرسێنێ

دامێنی پیسي ئەم چەرخەم

بە نەفرەت کا بیسووتێنێ

دەدابارە.....

بەیان کەریم ئەحمەد