ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

محەمەد رەنجاو

 

لە بەر پەنجەرەکە دەوەستى

باران تەڕت دەکا

وردە تێلی شەبەکان ؛ پەنجەکانت زامدار دەکا

شیشۆقی میناکان؛ پێستت دەڕوشێنێ

کزە بای پایزان سەرگۆنای سینگی دەتەزێنێ

لەبەر پەنجەرەکە مەوەستە

جیوەی تەرمۆمەتری دابەزینی سەرما

بەسەر ڕانە تەزیوۆکانتا دێتە خوارێ و

بە قەراغ شیلەی ماسولکەکانتا گوزەر دەکا

لە بەر پەنجەرەکە مەوەستە ؛ بۆنی گەچ و پێستی بۆیاغ

 

گێژت دەکا

''''''' '''''' '''' ''''''''' '''''

فروغ لەبەر پەنجەرەیە؛ مەمکە خڕەکانی ڕادەخا

دەیانکا تە بەردە نوێژی کانیا شۆڕیان

ئەو ناچێتە؛ کانیێ شێخەی

؛؛؛؛؛؛؛ '''''''' ؛؛؛؛؛؛؛

وای لە فروغ بەو فوستانە قورمزیەوە ؛خۆی ڕوت دەکاتەوە

باوێشکان دەدا ؛گەمان بە لاستیکی ستیانەکەی دەکا

هەنجیرە ویشکە دەکاتە مورانەو

لە بەرۆک و خوناوکی گەردنی دەدا

فروغی نەشمیل ن ٥ ؛ش ؛م؛ی ؛ لیمشەن {سوسێر} غەمگین دەکا

گۆنای مەمکە تیژەکانی ئیمپراتۆریەتێک لە {نیشانە } کان چێ دەکا

ئیمپراتۆڕیەتی چەق و تیژی و لاساری

گۆ ؛ گردۆڵکەیەک لە جیوە ؛هەناری مێخۆش

ئیمپراتۆڕیەتی ؛چەشەو چێژو خەون نێژی

گوشین گوشین 'سرکەو شەڕاب

ئیمپڕاتۆڕیەتی گەمەو تۆپانێ

ئیمپڕاتۆریەتی برسێتی و باوێشک و باگرد ێن

؛؛؛؛؛؛ ؛؛؛؛؛؛؛؛ '''''''

 

فەروغ ؛ لە ئاوێدا ماچان دەکا

لەسەر سەکۆی بەردە نوێژان ڕادەکشێ

فوستانە سورەکەی وەک پێست

بە جەستە ئاویەکەیەوە دەنوسێ

بەو مانگە شەوە ئەستێران دەژمێرێ

ئەو دەخەوێ ؛ بۆ وەنەوزێ

مەمکەکانی خۆی ڕادەخا؛ چاوەکانی خۆی دادەخا

ئەو بیر لە هیچ ناکاتەوە

ئەو بۆخۆی دور لەجەنجالی ئەم دنیایە

خپ دەخەوێ.

(؛؛؛؛ هەڵماقۆ)

 

  • 1