ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەلام عومەر

لە ماتەمینی شکۆی پیاوێکدا

هەولێڕ لەوێ بوو

دەستێکی لەسەر دڵی و

ئەویدیشی بەچاویەوە بوو،

لە ماتەمینی شکۆی پیاوێکدا

گیانێک لەوێ بوو

چاوێکی لەسەر نیشتمان و

ئەویدیشی لەسەر هەموان،

لەماتەمینی تۆدا گەورەم

هەموو لەوێ بوون

ئەوانەش

کە دەمێک بوو نەتدیبوون

دەستێکیان لەسەر دڵیان و

ئەویدیشیان بە چاویانەوە بوو،

لە ماتەمینی تۆدابوو هاوڕێ