ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

لە روسیەوە بەیان كەریم ئەحمەد

 

ئەو خۆشەویستیەی ژیلەمۆی ،

ئێستاش لەگیانا ھەر ماوە

با ھەر وابێ ،

با چیتر بێزارت نەکات ،

نامەوێ خەمناکت بکەم .

من تۆم خۆشویست ؛

زۆر بە ماتی و بێ ئومێدی

جارێک گیرۆدەی گومان و

جارێک گیرۆدەی ئیرەیی

من تۆم خۆشویست بە شەوقەوە ،

زۆر بە نیانی

نزام لای خودا ئەوەیە ؛

کاسانی تر خۆشیانبوێیت ،

ھەر وەکو من ..