ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژیانی ئێستام خەونی بوونەوەرێكە

من لەخەونی بوونەوەرێك دەژیم

نامەوێ هاوار بكەم...نەوەك بێداربێتەوە

نامەوێ فیشەك بتەقێنم...نەوەك ڕاچڵەكێ

نامەوێ ئاگر بكەمەوە...نەوەك بۆنی سوێ بێزاری بكات

نامەوێ ناشیرین بم...نەوەك ببمە كابوس

نامەوێ بۆنی زۆر لەخۆم بدەم...نەوەك بپژمێ

دەمەوێ شمشاڵ بژەنم

دەمەوێ دار بچێنم

دەمەوێ دانی كۆتران بدەم

دەمەوێ زەردەخەنە بڕوێنم 

خەوەكەی درێژتر دەكاتەوە

نامەوێ كارێك بكەم پل بدات...

ژیانم سەرەونخوون دەبێتەوە

نامەوێ كارێك بكەم ڕاچڵەكێت ...

ژیانم كۆتایی پێ دێ

ئەو لە خەوێكی ئارامە لە ناو ئۆكسیجن

دەمەوێ سروشتی خۆی لەخەوهەڵسێ

....