ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(1)

ئاوێنه‌ نغرۆیه‌ له‌پێكه‌نینا،

كه‌بینی‌ هه‌موو ماكیاجه‌نی‌ قووتدا

جانتای‌ كچێك

(2)

واجوانن به‌ستیانی‌ گه‌ڵا خۆیان حه‌شارده‌ن،

نه‌ك له‌سه‌ر زومی‌ لقه‌كان(با) بكێشن

سركی‌ سێوه‌كان

(3)

ئاسمان ده‌خاته‌ گریان..

ته‌رمیشی‌ له‌كراسی‌ بژوێنا پێكه‌نین

دڵۆپه‌ی‌ باران

(4)

سه‌ری‌ سه‌رقاڵی‌ به‌باهۆز به‌ستووه‌،

قادرمه‌ی‌ قه‌دی‌ به‌زریان 

دالی‌ دارستان

(5)

نیشتمان پیرده‌كا

پێڵاوه‌ نه‌خۆشه‌كانی‌ ئیكمال ده‌كا به‌دڕان

لاقی‌ شه‌قامه‌كانی‌ به‌گڤه‌ی‌ سه‌ره‌نوێلكه‌..

وشه‌ی‌ شه‌ڕ

ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی‌

  • 1