ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

قوبادی جەلیزادە

 

دەمبەن بۆ شەڕ..

لەیەکەم رۆژدا،

پیاوێک دەکوژم.

دایکێکی پیرو

ژنێکی گەنج و

دوو منداڵی ساوای هەیە.

*

دەمبەن بۆ شەڕ..

لە دوەم رۆژدا،

هاورێکەم دەکوژن.

کە تائیستا،

نە ژنێکی کردۆتە باوەش

نە سینگێکی رووت کردۆتەوەو

نە کچێک پێی گوتووە؛

خۆشم دەوێی

*.

 

دەمبەن بۆ شەڕ..

لە سێیەم رۆژدا؛

دراوسێکەمان ،

بەدیل دەگیرێت.

لەقەسابخانەیەکدا،

سەری دەکەن بە ئینجانەی فیشەک.

*

دەمبەن بۆ شەڕ..

لە چوارەم رۆژدا؛

مینێک لەژێر پێما دەتەقێتەوە

هەرچوار پەلم دەپەڕێنێت.

بینایی لەدەست دەدەم.

ئێواران هاوسەرەکەم،

دەمهێنێتە بەردەرگا،

گوێ لەدەنگی ئەو منالانە دەگرم،

کەیاری بە قەوانە فیشەک دەکەن.

*

لە پێنجەم رۆژدا؛

شەڕ دەوەستێت.

شار رەش دەچێتەوە

لە ؛

لافیتەی رەش و

لە پۆلە هەتیوو

لە چەپکە بێوەژن.

 

بەشەق دەمبەنە شەڕ

بەشەق.