ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

حەز دەکەم ببمە خەون و...

بێمە ناو خەوتەوە

.

حەز دەکەم ببمە عەتر و...

بێمە ناو یادەوەریتەوە

.

حەز دەکەم ببمە وشە و...

بێمە ناو زمانتەوە

.

حەز دەکەم ببمە ترپە و...

بێمە ناو دڵتەوە

.

حەز دەکەم ببمە ئۆکسیجن و...

بێمە ناو سییەکانتەوە

.

حەز دەکەم ببمە وزە و...

بێمە ناو خانەکانتەوە

.

حەز دەکەم ببمە جنۆکە و...

بێمە ناو لەشتەوە

.

حەز دەکەم ببمە ڕوح و...

بێمە ناو بوونتەوە

.

دەمەوێ بەچاوی نوقاوەوە

هەستم پێ بکەیت.

....

  • 1