ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێگاکان دوورن ..

من ، هەرگیز مڵومۆشیان ناکەم

ڕێگاکان بێ سەروبنن ..

هەرگیز تەی بەو بوونە نابەخشم 

ڕێگایەك ئامانجە بەڵام ، 

هزریش بۆی بێ کۆتایە 

ڕێگایەک مەبەستە بەڵام ، 

ویست تیایا هەزارەها نیگایە!!

ڕاستە من بەو نیگایە ، 

مەست ئەبم تا بتبینمەوە

ڕاستە من لەو کۆچە پرسێك بۆ تۆ ،

خەمێك ئەبەخشم..

لە و نیگایە ت بێ مەیل ، 

خەمێکی ترت ئەنووسمەوە...

بەم حزوورە ، 

مەیلە ئەو نیگایانەی لەدوای مەست بوون

خەیاڵێك لە بێ ئومێدی ئەچن ..

بەم دەردەوە تیرە ،

ئەو عیشقە ئازارێك لە ناخا ئەبن..

تا بسرەوێ ، خاڵی بێ کۆتایی ، نیگا خاڵی یەکەت،

ئەو خاڵەیە ، بەو دەردەوە ، مەستە پڕ لە ڕوو خاڵی یەکەت،

لە وهەموو خاڵی بوونەوە ، مەستم بە ڕوو خاڵی یەکەت!!

  • 1