ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەرە باپێکەوە

لەسەرخوانێکی گەرم

هاوین بخۆین

........

بەکراسێکی تەنک

کەلەباڵی پەپولە نزیکتر بێ

بەسوخمەیەکی کراوە

دڵێکی دانەخراو

......

وەرە زوڵفت

بەلای شیعرمدا بەردەوە

کەتۆ دەبینم لەکەمەرتەوە

چاوم زاوزێی نیگایەتی

......

چیتر نیە

روانینم فێنک

بەرێتە قوڵایی چێژ

......

خۆمن

لەبەر لەشی گەرمت نەبێ

هەرگیز هاوینم خۆشناوێ

دەی باپێکەوە

لەسەر کانیاوە قەوزە گرتوەکە

قوڵپ بدەین

......

قۆڵت لەتەمەنم هەڵکێشە

بەزانستی جیوفیزیک رێکمخە

......

کەپێکەوە دەرۆین

شەرم بەرە کەناری مەرگ

بێدەنگیش داگرە

......

وەرە باپێکەوە

سێبەرێک بەرینە پەنا

با روناکی ئاوس بکەین

تا دەتوانی

پیریم خاوکەوە!

: