ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 كۆتره‌كان چه‌ند جوان ده‌فڕن

ماسیه‌كان چه‌ند جوان رێگا ده‌بڕن

مرۆڤ له‌ مردن

خۆشه‌ویستی ده‌به‌خشنه‌وه‌

ئای له‌ مردنی مرۆڤ

ئای له‌ شه‌ڕی مرۆڤ

ئه‌مڕۆ ژنێكی باڵا به‌رزم بینی

وه‌ك شه‌ڕابی سور ره‌نگی ده‌رده‌دا

پیاوێكی هیلاكی ریش سپیم بینی

ره‌نگی ریشی له‌ به‌فر سپی تر بوو

چاوه‌كانی من هه‌میشه‌ ره‌نگی جوان

له‌ باڵی كۆتر و پێستی ماسی وه‌رده‌گرن

له‌ بێده‌نگی تۆ له‌ ژاوه‌ ژاوه‌ی بێده‌نگی ئارام نیم

كه‌ تۆ ده‌رده‌كه‌وی من ژیانم خۆشده‌وێ

كه‌ تۆ بزر ده‌بی من له‌ ئاسمان وێنه‌ی تۆ ده‌نه‌خشێنم

ده‌ركه‌وتنی تۆ ئازارم ده‌دا

له‌ ئازاری ده‌ركه‌وتنی تۆ چێژ ده‌بینم

باڵی كۆتره‌كانم خۆشده‌وێن

كه‌وتنی مرۆڤ نا

ژیان ی زینده‌وه‌رێك ده‌پارێزم

حه‌ز له‌ چه‌تر ناكه‌م

كه‌ باران ده‌بارێ

ئه‌گه‌ر مرۆڤ شه‌ڕ نه‌كه‌ن

خۆشه‌ویستی وه‌ك سه‌ما ده‌بێ

خۆشه‌ویستی ده‌بێته‌ نان و ئاو

ده‌بێته‌ ژیان و مرد

وه‌ك هه‌میشه‌ مرۆڤ و ماسی و كۆتره‌كان

له‌ دۆزینه‌وه‌ی ره‌نگی ژیان جوانتر ده‌كا

كه‌ باران ببارێ حه‌زم له‌ كڕینی چه‌ترێكه‌

تا من و تۆ كۆبكاته‌وه‌

تا دووركه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ شه‌ڕ

ئای له‌ شه‌ڕ