ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کەس ئاوڕ ناداتەوە

کەس دیار نییە، لە بەر توڕەیى

با گۆرانى دەڵێ... 

کەس ئاوڕ ناداتەوە

کەس دیار نییە، لە دوورى ئاسمان

با شانازى بە گاندى دەکا لە بەر توڕەیى نا

من لە نێو کتێبان لە زەوى رادەچم

لە بەر توڕەیى نا

بە دواى رستەیەکم کە دەجولێ

رستەیەک نە سەرەتایى هەیە و نە کۆتایى.

لە بەر کتێبان کەس دیار نییە

ئاسمان نائاگایانە دەڵێ

کتێبەکان لە زەوى ناگەنە هیچ رێگایەک

نە شانازین، نە توڕەیى

مرۆڤ لە زەوى ناگاتە هیچ 

مرۆڤ لە زەوى ون بووە

کەس دیار نییە

لە بەر کتێبان.

هەولێر 29/4/2018

  • 1