ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من ، لە زەمە نێکی دوور ئەجەنگم ..

تا مەی بکەمە هاوڕێم 

من ، لە بیستنەوە بارینێك بۆ ڕووخان بەدی ئەکەم ..

ئەی عیشق ..

تالەسایەی تۆدا فێری ماچێكی بێدەنگی ببم!!

تا بتوانم باران لە بارین ئاوێتە کەم و..

نزرگەی عیشقێك بۆ تە ڕی بەجێ بێڵم!!

لەو بێدەنگی یەی ئەم کەوتنە ،

بە پاییزێك بسپێرم..

تالەم ڕەنگ زەردی ولەم بێ هودەیی یە 

ماچێك لەم کەوتنە لە ئاوێزانی گەڵاکان ..

بۆ ڕێزان ، لەبێ ئومێدی ببەخشم...

من ، لە مێژەوە ،

بیر لەم هەموو کەوتنەو..

لەم هەموو ڕێزانە ،

بە خاکێك ئەبەخشم...

تانزرگەی ون بوون ..

بۆئەم هەموو کەوتنە ..

هەوارێکی نوێ ..لەبەر ئەو دیدەیە ..

پیرۆز بکەم !!

  • 1