پایز بێتەوە
سێوێک دوولەت ناکەم
تۆی تێدا برینداربێ
::::
هەنجیرێک ناچنم
بەتەماشاکردنی دڵت بکاتە باقۆ
:::::
دەستم
بۆئاڵوباڵویەک نابەم
لەسەر لێوت زەر هەڵگەڕێ
::::::
چەقۆ هەڵناگرم لەهەرمێ
بۆنی بەرۆکتی گرتووە
::::::
پایز بێتەوە
هەنارێک ناشکێنم
دوگیان
بەئارەزوەکانی تۆ!