ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کاتێ بتشکێنەکان...

خۆیان دەبنەوە بە بت!

جوڵە کز دەبێ.

کاتێکیش بت ترازوو دەگرێتە دەست...

جوڵە دەکەوێ.

...

سەردەمی شکانی بتەکانی ناخە

تا خوێن بکەوێتەوە گەڕ

...

ئەمەش نە تەوری دەوێ

نە فوو

نە دارعەسا

...

تەنها خۆت مەخە تای ترازووەوە

تەنها هیچ بتێ دامەنێ لە میحرابی ڕووانیندا

  • 1