ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

بە هەرلادا بڕوانم،

ئەوەی دەمەوێ کۆناکرێتەوە

بیخەمە بەردەمی خامەیەکی ماندوو

شەپۆ لەکانی دەریا کەمانگیان گەوزان دووە

بواری تەماشایەکی شەرابیم نادەن

ئیتر چۆن بریسکەی 

پەڵەهەورێکی یاخی لەئاسمان 

دەخرێتە رستەیەکی ساردو گەرم

بۆ تەواو کردنی شانامەیەکی جودایی؟..

بەیانیان بەدەم گزنگەوە

سەیری هەڵهاتنی خۆر دەکەم و

تیشکی ڕژاوی سەرچەمی خەیاڵ دەبینم

گینگڵ بەماسی تاس و لوسی

لێوارە وڕوژێنەرەکان ئەدا

باشە من چۆن دەتوانم رستەیەک

تێر بکەم لەچێژی دەریا

بۆ تەواو کردنی شانامەیەکی تەنیایی؟

رێگا دەمبا پێچاو پێچ دڵنیاییم سەربخا

کە لەدەشت و دەری لۆژیک دەروانم

بەناو دەوەن و شوخاڵ و بسکی هەراشی

خانمە دەست لێنەدراوەکانی دەریادا

دەگەڕێمەوە

ترس لە هەمولایەکەوە پەلامارم ئەدا

لێناگەڕێ غیرەت بدەمە بەر خۆم

بۆتەواو کردنی شانامەیەکی خودایی!...

کە شەوان باران دەخوێنم ،

لافاو دەرخ دەکەم.

کەلاپەرەکانی ئاو هەڵ بدەمەوە

زەوی پەشیمانە لەوجڕو جانەوەرانەی

بانگەشەی خۆ پاڵاوتن دەکەن بۆ سەر کێوی طور

ناچارم بەهەزارو یەک وشە ئەو نامەیە تەواوبکەم !