ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕۆژ نیە تۆم لێ ون نەبێ

بۆ قیامەت هەر چاوەڕێ بم

مەقنەعەكەت بسوتێنە

 

~~~~~

لەهاواركردنم بێزار نابم

چێژێكی جاویدانی هەیە

كەدەكەومە ژێر قاپی تۆ

~~~~~

كەتروسكایەك مابێ

خەونە

بۆیە بێ دەنگ بم

~~~~~~

هیچ كات نیە بیر لەفڕین نەكەمەوە

بەڵام شكەستی ئەو دڵەی تۆم

~~~~~~

ناسینی خۆم لەبەردەرگای

جانەوەرێك جێهێشتووە ڕەنگە باخچەكە بسوتێنێ

~~~~~~

تادەگەڕیتەوە ئەو نامەیە ناكەمەوە

بەرگەی دەنگەكانی ناگرم

~~~~~~

كەی بوو گۆرانیەكت بۆ گوڵ گووت

سەرسامبونی بووبەنوێژ

~~~~~~

كاتێك تاریكبوون بوو بەبیانوو

ئیدی هەموو شتێك

دەترسێ

~~~~~~

بەو تاریكەصەڵاتە كەی فریای عیشق دەكەوی

تەنیایی

بروسكە دەپارێزێ

~~~~~~~

ئاسان نیە

باران توڕەكەی

چونكە شوشەكان ئاینی خۆیان لەدەست دەدەن

~~~~~~~

گەر بەو تێكستەشكاوانە ڕازی

ئەوە نزاكانی دایكن

~~~~~~~

بیرم ناچێتەوە بەرماڵەكەی سوتاند

نەیتوانی غەریبی خۆی بنوسێتەوە

~~~~~~~

شەو لەگۆڕەستان خەوتم

چەند ترسام

دایكم بڵێ دووركەوەلێم

~~~~~~~~

حیكایەتێكم لەبیرە

مانگەشەو لەسەربان كەوتە خوارەوە

تۆشكانی منت نەگێڕایەوە بۆكەس

~~~~~~~~

چەند تینویە پەنجەرە

بەڕووی ڕووبارەكەدا داخراوە

~~~~~~~~

كاروان چیەك

نایەوێت بخەوێت

تا لەلوتكەشۆڕدەبێتەوە

~~~~~~~~

ڕۆژنیە تۆم لێ نەمرێت

دەی وا منیش خۆم كۆ دەكەمەوە

~~~~~~~~

كۆتایی خۆم

دەنوسمەوە