ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕەنگەکانم خۆش ویست 

ئێوە تێکە ڵتان کرد !!

تا هیچیان نەناسمەوە،،

وەرزەکانم مەزندەی ئەو بوونە یان خستم 

کە هیچ عیشقێکیان کە هیچ بەرامە یەکیان 

کە هیچ بەرهەمێکیان بۆ من نەهاتنەوە ؟!!

شانۆکان ، عیشقی چۆڵبوونیان ئەنووسی یەوە..

شیعرە کانیش مەزاری خۆیان

لە ڕووی کێلێکا بۆ مردوویەك سوجدەیان ئە بە خشی!!

سەوزیتان لە بەهار بێزار کردوو

ڕەنگی زەردتان لە باڵای پاییز زەردتر کرد!!

چەمێکی وشك و برنگ ئارەقەی 

شەرمەزاری ، بۆ ژیانی بۆقێك ئەبە خشی

ئیتر، من لێرەوە بیرەوەری ڕۆمانێکم 

بە بکوژێك ئەسپارد..

ئیتر ، من لێرەوە شانۆیەکم بە شێتێك ئە بەخشی ..

تا ئازارەکانی وەك خۆ ی بێگەرد..

ناڵەی پێکە نینی بە من و تۆ ئە سپارد...

ئەی ناڵەی جودایی ،ئەی سەرگەردانی مانوو

بڕوێنە ئە وئازارانەم ، پڕبێ لەهەواری قورگی تینوو

ڕاستە ڕێبوارم ، کرێکارم ، ئازارم دوایی نایە!!

بەهارێکم سەوزییم ، عاشقێکم ، دڵێکم بە تەنیایە!!