ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

لاپەڕەی یەکەمی خەزانی من،

رێکردنە بەناو یەقینێکی

دۆڕاودا!

........

من لەسەردەستی نەسیم

چومە ریزی ئەوینداران

" نەوید ئەی عاشقانی دڵفگار"

بەکوێ گەیشتم ؟! *

.........

ئیستاش

چاوی من گلێنەی گەڵایە

دەڕاونێتە

هەڵوەرێنێکی نابەدڵ!

.........

ئیستاش گلێنەی من

چاوی داخداری کانیە

لەقوڵبدانی گومان!

........

بەتریفەیەکی حەڵاڵ

لەمانگ وەژور کەوتم

بەورشەیەکی ڕەوا

ئەستێرەبونم

رادەگەیەنم!

 

::::::::هەمزە گوڵانی

 

* نیوە بەیتێکی "وەفایی"یە

نوید---مژدە

فگار--- بریندار