ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زەمینی شۆرەکات گوڵ ناڕوێنێ!!

ئەمە فەرموودەی سەعدییە

 

باسی جوانی بۆ تریفەی مانگ بکە م ، چ کارەساتێکە ؟!!

...........

من ، ئەمشەو تێکەڵ لە گەڵ زام و برینێکا 

قوڵ وەك ئازاری ئەنفال

من ، ئە مشەو لەگەڵ تریفەیەکا 

وەك بێ دەنگی مانگێکی لەتکراو

من ، ئەمشەو پڕ ئازار وەك گوڵێك

لە ساباتی سەرمایەکی ناوەخت

من ، ئەمشەو جیا لەو شەوانەی بێدار

پڕ ئازار، بە خەمی خەوێکا لاتراسکەم ئەبەست

من هیچم لەو بەدی هاتنە نە ئەبینی

تا خەمێکم لەم پێکە یا چۆڕ بڕ ئەکرد

تا فرمێسکێکی قەتیس بە چاوێکی پڕ گومان

کارەساتی بێ وادەکانم ئە سڕی...

ئەی ماتەمینی .. تۆ لەکوێی ؟!

تا عەزرەتی ئەو نوشوستیانە

بە گیانێکی بێ ئومێد بسپێرم

باخێکی پڕ هونەر بۆ 

سەوز بوون بژاردە کەم...

باسی ئەو هەموو تەڕی و بڕی یە

بۆ ئە وبۆن و بەرامەیە پێشکەش کەم

چ کارەساتێکە؟!!

لە و هەموو تێکەڵ بوونە ..

من، باسی سەوز بوون بۆ باخ بکەم!!

من ، باسی ئاواز بۆ موسیقا بژە نم و

من ، باسی جوانی بۆتریفەی مانگ بکەم!!!