ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

1

ویتە ویتی چۆلەکە، زوو لەخەوی هەڵستاند.

هێشتا چاوی خەواڵووە؛

باخ

2

رووت رووتی کردەوە، پایز..

بەچلێک سێبەر خۆی داپۆشیوە؛

دارهەنارە شەرمنەکە.

 

3

لەسەر کورسی کزەبا دانیشتووە..

گەڵا وەریوەکانی باخ دەژمێرێت.

پایزبە حاسیبەیەکی زەردەوە.

 

4

هەڵدەوەرێن، دەکەونە بەر پێی و دەمرن..

چاوی هەبوایە ، گەرمەشینی دەگێرا؛

دارستان.

 

5

ملوانکەی باغی پساند..

بەرپێی درەختەکانی پڕ کردن لە لیرە؛

دەنووکی پایز.

 

6

گەڵا دەفرۆشێت بەباخچە..

فرۆشیارێکی دەستگێڕە؛

کزەبا.

7

دایکەنە..

من پێم نەوت؛

پایز بە درەختێکی گەڵاپۆشی گوت.