ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كە پایز دێ,

هیچ هیچی پێ نییە

من كزەبایەك دەدەم لە یاخەی و

گیرفانی پڕ دەكەم لە گەڵاو

دەستی تەڕ دەكەم بە باران.

 

كە پایز دێ,

ژنێكی ئەرستۆكراتی پۆشتەیە.

من چەترە پەمەیەكەی لێ دەستێنم و

شەپقە كەسكەكەی و

كۆتە نارنجیەكەی و

پوتە شینەكەی و

كراسە سوورەكەی و

ستیانە نیلیەكەی و

دەرپێ مۆرەكەی, لە بەر دادەكەنم و

بە رووتی,

دەینێرمە دارستان.