(1 )
بابێن ...بابێن
ئه وه ی هه یانه و نیانه،
به ئامێر و پولیانه وه
بابه رامبه ر ،
من و تۆ بێن .
من و تۆیه ك
بێجگه له هێزی كارمان و
خۆشه ویستی ،
چی تر هه یه
هیچ شك نابه ین .
بابێن ...بابێن
ئه وان له پاڵ ،
ده زگاكان و
قاسهك انا ڕابوه ستن .
من وتۆش
هه ردووك پێكه وه
دوو به دوو بین .
به رامبه ریان
به ده م ئاوازی عیشقه وه
ده ست له ملان بین .
به سه ما بین .
ئاله م دیمه نه بڕوانه؟
چه ند قه شه نگه
چهن د پیرۆزه...؟
چه ند به ڕه نگه؟
*** * ****
(2 )
پێیان ده كرێ
بێ نانمان كه ن
بێ كارمان كه ن .
پێیان ده كرێ
بۆ له تێ نان ،
فێری دووربون
له یه كمان كه ن .
زۆر شتی تریشیان پێده كرێ .
به ڵام گیانه
قه ت ناتوانن
ساتێ چییه،
نیگاكانمان
له چاومانا بسڕنه وه .
ئاسۆی ڕوون و
ڕق و
تۆڵه
لهب یرمانا بكوژێننه وه .
16 \3 \1992
موسڵ