ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بۆمن:

هەمووڕۆژێ

رۆژی دایک

رۆژی شیعر

رۆژی خۆشەویستییە

 

لێرە :

هەمووڕۆژێ :

بۆنی کەلاکی سیاسەت

بۆنی مێژووی شەرمەزاری

تیرۆری عەقڵ

تیرۆری شەڕەف

تیرۆری ژیان

تیرۆری رووناکی ، 

خودایە لەم دووفاقیە

ژیان لێرە چۆن دەگوزەرێ ؟!

هەناسەیەکی ئارامیم ،پێببەخشە

لەعومرێک ، کەبایی

هەناسەیەکی خۆشەویستی نییە !