خۆشه‌ویسته دێرینه‌كه‌م
لێم زیزمهبه ئهگهرشهوان
به‌دیار خه‌رمانه‌ی چاوه‌كانته‌وه داگیرسام.
چونكه تۆخۆت
فێرهشهو سووتانت كردووم
لێم زیزمهبه...ئه‌گه‌ر شه‌وان
لهدهریچهی ژوورهكهتانهوه
وه‌كو تیشكێكی په‌مه‌یی هاتمهژوورێ و
له‌به‌ر تریفه‌ی چاوه‌كانت...
ده‌ستنوێژێكی عه‌شقم هه‌ڵگرت،
چونكه تۆخۆت فێرهزیكرو..
موناجاتی عه‌شقت كردووم.
لێم زیزمهبه...ئازیزه‌كه‌م لێم زیزمهبه
گوڵی شیعرم
به‌بێ نیگای چاوه‌كانت
په‌ڕه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌رێن.
مۆمی وشه‌م
به‌بێ گوڵاوی خه‌نده‌ی تۆ
شه‌وانه بۆم داناگیرسێن.
من له‌به‌ر قاپی ره‌حمه‌تی عه‌شقی تۆدا
شه‌وانه شیعردهنووسم و ده‌توێمه‌وه.
من له‌به‌رقاپی ره‌حمه‌تی چاوه‌كانت
گرێكوێره‌ی
ده‌یان كێشه‌و كاره‌ساتم
به‌ئاسانی ده‌كرێمه‌وه.