ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هه‌ڵم پێكه‌ له‌هه‌وری‌ ده‌نگت،

نم نم بارانت بۆ ده‌تاشم..

مینای‌ ئه‌م میلۆدیایه‌ ،

لیخن مه‌كه‌ به‌حوزن كه‌،كه‌م كه‌م

ده‌چیته‌وه‌ سه‌ر ئه‌فسانه‌ی‌ ئه‌فسون...

ببوره‌ كه‌ده‌ست له‌ئه‌فسانه‌ی‌ ڕۆحت ئه‌ده‌م،

ده‌سته‌ پاچه‌م كه‌ناتوانم جه‌نگێكت ،

له‌گه‌ڵ په‌رپاكه‌م..

تۆ به‌ئه‌فسونی‌ خۆت كوشتنێكت،

له‌منا ڕۆكرد...

تۆ كافر بوویت و منیش زاهید

كه‌چی‌ تۆ بوویته‌ مه‌عبه‌دی‌ من..!!

10/10/2018