ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

1

لەگەڵ یەکەم دلۆپی باراندا

چەترەکەت بوو؛

بە شۆڕەبییەکی خنجیلە.

2

شوێن پێت ، پڕ بووە لەئاوی باران

چۆلەکەکان

لەو ئاوە دەخۆنەوە.

3

شەو دلوپپێک باران،

تکایە سەر حەرفێکم.

بەیانی بوبو؛

بەروبارێک شیعری شین.

4

تا لەشم پاک کەمەوە ، لە بۆنی تۆ،

بەرووتی چومە بەر باران.

کەچی شوێن هەموو ماچێکت

بوو بە گوڵ.

5

بارانە ..

کەچی؛

نە گیا شەپقەیەکی کردە سەری و

نە(با ) قەمسەلەیەک.

٦

باران، بەقەڵەمێکی زەرد

لە قەدی هەموو درەختێکی نووسی؛

(جوانترین ژنی رووت ، پایزە)

7

کە دایکرد ،

چەترمان پێ نەبوو

تۆ بووی بە ؛

درەختێکی سەر شۆستەو

من بە ؛

چۆلەکەیەکی تەڕ.