ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دەستەكانت

لە دەستم بەردا و

دەرگەی تڕۆمبێلەكە و

دەرگەی دڵت داخست

من دڵم دەكوڵا و

هیچیشم نەگوت

تەنیا و بێدەنگ

گریام.

 

دڵم وەكوو بیابان دەكوڵا و

هیچیشم نەكرد

تەنیا خۆم سەرزەنشت كرد و

بۆ تۆش گریام.

 

كە ڕۆیشتی..

دەرگەی تڕۆمبێلەكەت بە توندی داخست

كە تووڕەبوونی دەرگەی دڵت..

بە ڕقەوە داخست

كە دەستت لە دەستم بەردا

ئیسکم لەژێر پێستمدا لەرزی و

هیچم نەگوت

تەنیا گریام و

خەریك بوو

دڵم لە جەستەمدا

وەكوو بۆمبێك بتەقێتەوە.