له‌م ڕۆژانه‌دا شاعیر ئیبراهیم هه‌ورامانی نوێترین كۆمه‌ڵه شیعری له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ده‌زگای ڕۆشنبیری گولیار بڵاو ده‌كاته‌وه .
ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره سه‌رباری دوو شیعری درێژ زیاتر له 100 كورته شیعری له‌خۆ گرتوه و هه‌ریه‌ك له دكتۆرلوقمان ڕه‌ووف و محمد ڕه‌نجاو وه‌ك پێشه‌كی سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر شیعره‌كانی شاعیر خستۆته ڕوو .
ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره به‌تیراژی 500 دانه و به‌قه‌باره‌ی 12 به 19 له‌سه‌ر ئه‌ركی پرۆژه‌ی ڕۆشنبیری گوڵیار چاپكراوه و به‌ڕێز نزار نوری دیزایینی به‌رگ و لاپه‌ڕه‌كانی ناوه‌وه‌ی كێشاوه .