ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

وەك شەونمێكی دەمەوشێوان

لەسەر سینەت سەرم دانا

لە خەوێكی قوڵدا بووی

باوەشم بۆت كردبووە لانكە

ورد، دەمڕوانییە ڕووخسارت و

هەستم بە بوونت دەكرد

لێوەكانت پڕ بوون

شیری عەشقت لێی دەچۆڕا بۆم

 

بۆنت دەكەم، بە بۆنت ئارامم

بە بۆنت دەتناسم

بە خەیاڵ، لەناو خەونەكانت توامەوە

بووم بە دڵۆپێ ئاو

لە دڵما وتم

قەدەر، تۆ چیت كردووە بۆم

 

بڵێی..

خواوەند تۆی دروست كردبێ

بۆ خۆشەویستی من؟

خۆشم ئەوێت

غیرە دەكەم لە خۆشەویستیمان

ڕەنگی ڕەش

دەتكا، لە زووخاوی كلی ڕەشی

چاوانم

ڕەنگی ڕەشی جێهێشت

بە نهێنی، لەسەر سینەت فرمێسكم