ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

شیعری : ئیبراهیم هه‌ورامانی

 

(1 )

 

تۆ نیت و

گۆی زه‌وی ،

خاڵی ...خاڵییه. ‌

  من هه‌قی خۆمه‌ بمرم .

     ***  *  ***

(2 )

هه‌ر له‌و خۆره‌ ده‌چیت

به‌یانیان ،

له‌ ئاسمانی شاره‌وه‌

هه‌ڵدێ .

ئه‌وه‌ نییه‌ ،

كه‌ ده‌تبینم ده‌دره‌وشێمه‌وه .

*** * ***

(3)

‌دوریت ،

بارێكی چه‌ند گرانه؟!‌

به‌ڕاستی ماندوم .

***  *  ***

(4)

 ڕۆژ هه‌ڵدێ و

مانگ هه‌ڵدێ .

ئه‌م ديارده‌يه‌ ،

به‌رده‌وام دوباره‌ ده‌بێته‌وه.‌

ژيان هيچ گۆڕانێكى به‌سه‌ردا نايه‌ت .

وه‌ك بڵێي:

ڕۆژه‌كان كۆپى يه‌كن.

بێ له‌و ڕۆژانه‌ى تۆ به‌ده‌م خه‌نده‌وه‌ ،

ده‌رده‌كه‌ويت.

جياوازييه‌كه‌ تۆيت .

***  *  ***

(5)

له‌نێوان من و تۆ دا

شتێك هه‌یه‌ ،

تامی شیرین

شیرین .

پێی ده‌ڵێن : عه‌شق.

***  *  ***

(6)

 گرنگ نییه‌ ،

چ وه‌رزێك ،

تۆ دێیت.

هه‌ر وه‌رزێك بێیت.

وه‌رزی به‌هاره !

***  * ***

(7 )

‌من دڵم ده‌كه‌مه‌ تاقه‌وسان .

تۆ( شيرين )ى

***  * ***

(8 )

 وێنه‌كه‌ت ،

له‌ چوارچێوه‌یه‌ك ده‌نێم .

بۆئه‌وه‌ی ،

دڵنیا بم

لێره‌ ناڕۆیت .

***  * ***

(9 )

 حه‌زره‌تی ئیبراهیم ،

هه‌میشه‌ بیری لای خودا بوو.

ئه‌دیسۆن ،

لای كاره‌با .

هیتله‌ر لای جه‌نگ و

منیش لای تۆ.

***   *  ***

(10 )

  كاتێ ڕۆشتی ،

هه‌ستم كرد

ئه‌مشاره ،‌

بۆ ژیانكردن كه‌ڵكی نییه .

***  *  ***

(11 )

‌ سنوری دۆزەخ ،

هەرئەوەندەیە

دەگەمە لای تۆ.

لای تۆ

یانی بەهەشت .

***  *  ***

(12)

خۆمم لێ ون ده‌بێت

كاتێك تۆ ،

لێره‌ نیت .