ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

میلی كاتژمێرن

بۆ فرۆشتنی هێزی كار ماخۆلانیانە

دەریای رەش راوەستی ئەوان راناوەستن

وەك ئەستێ!رە داڕژاون

بۆ پەیدا كردنی ماڵ و منداڵیان

هەموو قوژبنێك راو دەكەن

زار خەنی دەم و چاویان

روخساری ماندوویان داپۆشیوە

فڕكان فڕكانیانە،

تابلۆی تراژیدیای سەر دەریای رەش

چوشین وچورەش و چاو سەوزو گەشن

رووی راستەقینەی خۆیان داناچۆشن

سەمای كار خەم و ئازار

لە جەستەی هیلاكیان دەتكێ‌

لە ململانێی تاقەت پروكێنی دژەكانیان شەكەتن

نەورەسە ماندووەكانی ترابزۆن

لە كێشمە كێشی جوڵەی ژیان بەردەوامن

بەپێوەن

جەنگاوەری ئازان

نابەزن ژنن ژن.

ترابزۆن

5/11/2018