ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

ئەی دڵ !

چەند پەرێشانم لەگەڵ تۆ ،

بەرگەی هەڵەشەت ناگرم

چیتر ،

نە لەسەر ئەرز پەنا دەگری و

نە لە ئاسمان جێگیر دەبی ،

ئەی دڵ !

هیچ كەنارێک

شەپۆڵی هەڵچووت

هێور ناکات ....

وا خەریکم ،

دەست درێژ دەکەم

بۆ لای چەپی ناو سینەکەم ،

ئەو پەتیارە هی من نیە ...

دەری دێنم ....

سپاردەی دەستی تۆی دەکەم ...

بیپارێزە ...

یان فڕێی دەدەم .