ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عاشقی تۆ بوم 

ئیتر بومه‌ باخه‌وانی باغه‌ گێلاس .

عیشقی تۆ ،

هێند شیرینه‌ ...

تامی گێلاس ده‌دات !

 

• 

ئه‌گه‌ر ده‌مزانی 

هێنده‌ زوو ،

فێری ڕۆشتن ده‌بیت .

به‌ خودام ده‌مووت :

تكایه‌ حه‌زم له‌ ژیانكردن نییه‌ ؟

لەوێنەکەدا ،

غەریب...

غەریب....

غەریب دەرکەوتوم .

عادەتی من وایە

بەبێ تۆ 

هەمیشە غەریبم .!

 

هیچ دیمەنێ 

هێندەی ،

هاتنی تۆ 

جوانی نابەخشێتە ژیان .

تەنانەت ،

وەرزی بەهاریش بەو جوانییەوە .