ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵایە

تۆش بەبێ ئاڵا ماوی

 

هەموومان نیگەرانین

تۆ دەبینین داماوی

 

تۆ دڵ و قودسی كوردبووی

حەیف ئێستا بێ ئاڵای

 

لەهەستی تۆ تێدەگەم

دەزانم پڕ لە سكاڵای

 

ئەوەی تۆی دا دەست دوژمن

خیانەتی لەخۆی كردووە

  

بەر لە ئابڕووی كوردستان

ئابڕووی خۆشی بردووە

 

نیگەران مەبە هیچ كات

هاكا هاتینەوە لات

 

بە ئاڵا داتدەپۆشین

كوچە و شەقام و باڵات

 

چیمەنت لەبۆ دێنین

دیسان دەیكەینەوە بوك

 

لێناگەڕێن وادیل بی

شارە جوانەكەم كەركوك