ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە جەنگا...

لەناو کۆڕی مەیدانا،

ئاڵا بە بەرزی ئەشەکایەوە...

لەدەنگا .. 

لەناو نرکەی شێرانا،

بەستەی پیرۆزی ئەبیسترایەوە.

لە رەنگا ...

لەناو خوێنی لاوانا،

دیمەنی جوانی ئەبریسکایەوە.

شەهید دەستێکی لەسەردڵی بوو،

خوێنی لێ ئەچوو،

ئەچزایەوە.

دوژمن ئەترسا،

لە ئاڵا هەڵگر،

لە پشکۆی ئاگر،

کەدەنگی بەرزی،

ئەزرنگایەوە

ئەو ئاڵا سوورە،

کە خاوەنەکەی ئازاو جەسوورە،

نەوی ناکرێ،

ئاڵای کارگەران،

لە خاک نادرێ...

ئەم بەستەو سۆزە،

بۆ ئەو پیرۆزە،

لە هەر چوارلاوە،

ئەوترایەوە،

ئاڵا بە بەرزی... ئەشەکایەوە،

ئە شەکایەوە...