ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رەنگاڵە

 یەکانە

چاوی ڕەشت

چ جوانێکی هەڵگرتووە

دەمبا بەرەو مەستی و

دڵمی گیرۆدە کردووە

لەو ڕۆژەوە تاکو ئێستا

دەقی ئەو لێوەم نەشکاوە

نە شەرابێک تامی هەیە

نە سووراوێک ڕەنگڕێژ بووە

یەکانەیە ماچەکانت

تەنیا ئاسەواری ئەو لەسەر

لێوم جێگیر بووە

ـــــــــــــــ

دڵ

دڵم لە

دڵت نزیک بۆتەوە

تا ئاوێزانی ترپەکانی بووە

ئەوەنییە کە غەمباربی

خور لە چاوانما نوستووە

لە خانەقای چاوانی تۆ

دەستی نزام ڕاگرتووە

هەرچی خەمبێ ڕەشەبایەک

لەدڵی مندا گڵداتەوە

نەکا ڕۆژێ ژیان هەڵە بکا

ئازارێک دڵی تۆ بگرێتەوە