ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

   

ئەو هەموو ئەستێرانە ،

ژمارەیان 

ملیار ...ملیارەها دەبێ .

وەک تۆ ،

شەوی من ،

ڕوناک ناکەنەوە .

*

چ جیاوازییەکی هەیە ؟

بەهار بێت 

هاوین ،

یان 

پاییز و

زستان .

دەزانی 

ساڵ هێندە بەهاری جوان لێنایە .

وەک ئێستا ،

من و تۆ 

بە تەنیشت یەکەوەین 

*

پەشیمانم ، 

ئەم هەموو ساڵانە ژیام و

تۆم نەناسی .

ئێستا 

دەزانم بۆ ،

ئەو هەموو خۆشبەختییەم لەدەست چوو .