ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

تا نەڕۆیشتوویت چیرۆكی شەوە درێژەكەی پایزم بۆبگێڕەوە

‎من بۆتروسكای نیشتیمان،دڵێكی ئاچوغم بەخشی

‎بە تونێڵی هەموو فرسەتەكانداڕەتبووم،

‎دەستم بەرشلی ئاڵتونەكان كەوت دەنگم لە ڕیواتەكانی سەرۆكە خائینەكان جێهێشت

‎پشتم نزیك خودا دانابوو،

‎تەرمێكم بەكۆڵەوەیە تامردن

‎تا نەڕۆیشتووی،سرودەكانم بۆهەڵوەشێنە

‎دەرسی چاخە كۆنەكانم بۆ بكەوە بەكتێب

‎چاوەكانم لەڕۆخ ئاینەكان

‎بەر تاڤگەی شمشێرە توڕەكانی خەلیفەكەوتن

‎تا لێرەی،بۆم باسی تولەڕێگاكانی بەهەشت بكەو جریوەی شیعرێكم بۆ بخوێنەوە

‎بارانی سروتێكم بۆبكە بەگۆرانی

‎هەناسەیەكم هەبوو

‎لەدایكم سەندەوە

‎ڕەگەڵ پروشەی بەفركەوت

‎دوای توڕە بوونی خوداكان

‎تەرمی هەموویانم دۆزیەوە

‎تا لێرەی خەونی من وماندوو بوونی ڕێگاكان بنوسەوە..