ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من ئەمەوێت "!

ببمە روناکی مۆمێک، لەشەوەزەنگێکی زۆر تاریکدا،

ڕوناککەرەوەی ڕێگەکەت بێت.

ببمە پەناوپشتێکی پۆڵاینی راستەقینەی بیرو بۆ چوونەکانت.

ببمە مەلەوانگەی دوو دەریای شینی چیوتی چوون جاوە کانت.

ببمە مانگە شەوی چواردەی خەرمانە دراو،

تالەئاسمانەوە تێر سەیری باڵاتکات.

ببمە جێژووانی هەتا هەتایی، لەهەرچوارژوری ناودڵمدا، 

تێر سەماکەیت.

ببمە هەواڵگری مژدەی هاوسەنگیت، بەناو شانەکانی جەستەمدا

ببمەلافاوێکی زریاناوی، لەگەڵخۆمدا ڕاتماڵمو بەرەودووا نەگەڕێتەوە.

ببمە پەڵە هەورێکی ئێجگارگەورە، تا باراناوی جوانی تۆ ،

هەمو خاک ببوژێنێتەوە.

ببمە نانێکی زۆر زۆر گەورەی گەرم،

نەک هەرتۆ، گشت برسیەکانی دنیا تێرکات.

ببمە بەردەنوێژێکی ئێجگار پیرۆز، 

ویستو نزاکانتی لەسەر بێتە دی.