ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من کەلەدایکبووم

مانگ لەهەڕەتی لاویدا بووە

ویستویەتی دایکم ڕازی بکا

ناوم بنێ تریفە،

بەڵام کەزانیویەتی کوڕم،

یەکسەر پەشیمان بۆتەوە!

::::::::::::::::::؛

بە خەونیش یەکلا نابێتەوە

بۆچی مانگ

بەکوڕبونم نیگەران و

بێدەنگ گەڕاوەتەوەدوا..

::::::::::::::::؛

خۆ ئێمە لەماڵە دارینەکەمان

پەنجەرەیەکی تاک جام و

بێچوار چێوەمان هەبوو

کەلێ یەوە مانگ

لەگەڵ دایکم لەسەر ناوێک

بسازێن!

:::::::::::::::؛

بیستمەوە

مانگ

خۆییوچەند ئەستێرەیەک

گوێیان ڵەژانی دایکم ڕاگرتووە ،

یەکێکیان ویستویەتی

مامانی بکات!

::::::::::::::::::::؛

بۆیان گێڕامەوە

ئەستێرەکان مانگیان دنەداوە

مادام کۆرپەکە کوڕە،

بەرزببنەوە ئاسمان..

گریانیان هەڵکێشاوم

بۆیە؛

بەشێکم لەئاسمانەو

هەر لەگەڵ پەریاندا دەژیم!