ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەلام عومەر

كەدایكم

گرێی هەنگوچكی كراسەكەی دەكردەوە

لەزەتی وەرگرتنی رۆژانەكەم

دەڕژاو

پەشمەكێك 

یان نوقڵێكم تامدەكرد،

ئێستا

لە چاوەڕوانی گرێكوێرەكانی حكومەتدا

زوو زوو بیری دایكم دەكەم

ئەو راستگۆ بوو

هەمیشە بەشی خۆشی دەدایەمە

ئاخر ئەو

نیشمانێك بوو لەیەكسانی.