ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەدەرگەشم بدا 

ڕای ناگرم

جەنگ؛ 

هێندە زۆر خۆرە

بەهەژارێکی وەک من

میوانداری ناکرێ!

٭ ٭ ٭

پێشتر؛

خزمەتی زۆرم کرد

کوڕم ، لەپێش دانا

برام،

بۆکردە قاورمە..

هاوڕێم کرد بەدیاری،

سپڵەیە جەنگ

منەتی 

بەهیچ شتێک نیە !

٭ ٭ ٭

سەنگەرەکان؛

پڕن لەچەکی بریندار

هێشتا ساڕێژ نەکراون!

گرتوو خانەکان؛

پڕن

لەکەلەپچەی زۆڵ،

ژەنگیان

لەمەچەک دا هەڵێناوە!

٭ ٭ ٭

جەنگیارەکان؛

چیتر

شەراب

بەکاسەی سەرم

نۆش مەکەن،

بەنرخی ڕۆح

دەمەوێتەوە،

مەی فرۆشنە

قۆناغێکیتر !