ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 دلنیام ده‌مناسێته‌وه‌

ئه‌وكاته‌ی تاو تاریكی تاو ده‌دا

ئه‌وكاتانه‌ی من له‌به‌ر تیشكی خۆر

له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌ودام

به‌لێ دلنیام ده‌مناسێته‌وه‌

من باسی ته‌می رێگه‌ دووره‌كانی

بۆ ناكه‌م هه‌تا باسی ئه‌وده‌مانی

باران گۆنای ته‌ڕ ده‌كردوو

جوانتر ده‌رده‌كه‌وت

هه‌موو رۆژه‌كانی ئه‌وم تۆماركردووه‌

هه‌تا مانگ و ساڵ و

شه‌وه‌ دوورو درێژه‌كانیش

ئێستا شه‌وانه‌ له‌به‌دمه‌ستی خۆم

په‌نجه‌كانم ده‌گه‌ڵ دووكه‌ڵی جگه‌ره‌و

ئه‌ژنۆم له‌ باوه‌شان و

ره‌نگی زه‌ردی خۆم و

رووخساری خه‌نده‌ لێباریوی تۆ

به‌ڕێ ده‌كه‌م

دلنیام ده‌مناسێته‌وه‌

كه‌ ئاوڕێك له‌ دوێنێ ده‌داته‌وه‌

كه‌ باران به‌نه‌رمی ده‌بارێ

به‌لێ ده‌مناسێته‌وه‌