ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نۆتەیەک لە دەنگت بکە

بە ئاواز

با هەموو ڕۆژێ وەک

ناقۆسای کڵێسا ، لە

شاری ئەوینی دڵم زەنگ لێبدا

ماڵێک لە کۆشی جوڵانەیەک

چێکە . بەشی ئێمە دەکا

من لەسەر باسکی تۆ و

تۆش لەسەر سنگی من بخەوە

چ عەوجەمان بە سەرینێ دەکا .؟

شەو

هەرکاتێ شەو

دەردەکەوی

تاریکی لە شەوم دەسێنی

ئەستێرە بینای لێڵەو

مانگ تریفەی ئاڵۆزدەبی

چ عەترێکی دڵ بزوێنە

هەناسەت ، تێکەڵاوی

شنەی شار دەبی

داوەکانی پرچیشم

بۆن دەگری

خۆ هەر دڵم پیێ

مەست نابی