ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دیداری: فریدریك ئانا

وەرگێڕانی: دابان

-هۆكار چییە ئەو نووسەرانەی خەڵات وەردەگرن پڕ خوێنەر دەبن هەروەها زۆریان لەبارەوە دەنووسرێ‌؟

+من گومان لەو نووسەرانە دەكەم

-ئەگەر كتێبێك هەبێ‌ تۆ هیوا خوازییت نووسەرەكەی تۆ بوویتایە كامە كتێبە؟

+تێبەكەی بالیستەر ئارمان, كەتاكە كتێبیەتی بەداخەوە كەزۆر بەناوبانگ نییە.

-گەرفیلمێك لەسەر ژیانت بكرێت كێ‌ هەڵدەبژێری رۆڵت ببینێ‌؟

+كەسێك كەبتوانێ‌ ئەو رۆڵە ببینێ‌ خۆمم.

-حەزدەكەی لەئاهەنگی نانخواردنی ئێوارەیەكدا كێ‌ لەتەنیشتەوە دابنیشێ‌؟

+كارەكتەرەێكی ناوشانۆ‌و رۆمانەكانم.

-كەواتە كام لەكار ئەكتەرەكانی ناو رۆمان‌و شانۆكانت لەخۆت دەچن؟

+هیچ كامیان.

-بۆچی دەنووسی؟

+لەراستیدا منیش پرسیار دەكەم, بۆچی دەنووسم.

-تۆ كەی زانیت كەنامۆی لەناو كۆمەڵگا؟

+لەراستیدا رێك كاتەكەم لەیاد نییە رەنگە هۆكار گەلێك هەبن بەڵام ئەوەی ئێستا بەخەیاڵم دادێ‌, ئەوكاتەی هەستم كرد كەخوێنەرم هەیە.

-چ كاتێك زیاتر دەنووسیت؟

+لەرێگا.

-ترست هەیە لەرەخنە؟

+زۆریش چونكە رەخنەگری باش‌و جدی كەم هەیە كەخۆی بەدوای لایەنەكانی دەقەوە ماندوو بكات.

-چەند كتێبت لەكتێبخانەكەت هەیە؟

-ژمارەیەكی زۆر كەم, كات بەشم ناكات لەبەر بیركردنەوە.

-هیچ كات (لەچاوەڕوانی گۆدۆدا)لەسەر شانۆ بینیوتە؟

+جارێكیان لەبەرلین, تەنیا یەكێكیان بەدڵ بووو بەس, ئەویش ئەكتەری ناودار (جۆمۆریۆ)

سەرچاوە دنیای امروز