ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەرگێرانی لە فارسییەوە/فەرهەنگ بۆڵی 

فیلمی پاپیۆن بەرهەمی وڵاتی ئەمەریكایە وفرانكلین ج شفێر دەرهێنەری ئەم فیلمەیەو سێناریۆكەی لەلایەن داڵتۆن ترۆمبۆو لۆنزۆ سمپل جونیرەوە نووسراوە و بۆ نووسینی ئەم سێناریۆیە لە بەسەرهاتێك لە نووسینی هانری شاری یەر كەڵكیان وەرگرتووە. كامێرا: فرێدكۆئن كەمپ. موزیك:جێری گۆڵدئێسمیت و ئەكتەرەكان بریتین لە: ئێستیڤا مەك كوئین، داستین هافمەن، ویكتۆرجۆری دان گۆردۆن، ئانتۆنی زرێب و درۆبارمزی. ئەم فیلمە بەشێوەی رەنگی بەرهەم هاتووەو ماوەی فیلمەكەش 150خولەكە.

لەم فیلمەدا: زیندانییەك كەناوی هانەی شاری یەرە و بەپاپیۆنیش بەناوبانگەسزای زیندانی ئەبەدی پێ دراوەو لەناو ئەو كەشتییەدایە كە زیندانیەكان دەگوازێتەوە بۆ دورگەی گوویانی فەرەنسا. شاری یەر لە زیندان دا لەگەڵ كەسێكی دەوڵەمەند بە ناوی (لۆیی دێگا- هافمەن) ئاشنا دەبێت لە دوورگەكەدا هەر دووكیان دەنێرن بۆ كاری بێگاری بۆ ناو دارستان پاپیۆن هەڵدێت بەڵام دەستگیر دەكرێتەوەو دەنریته وه زیندانی تاكەكەسی.

پاپیۆن پاش ئەوەی كە دووساڵ زیندانی دەكێشێت دیسان بۆ جارێكی تر لە گەڵ دێگاو زیندانییەكی تردا رادەكات. بەڵام هەمیسان دەستگیردەكرێتەوەو دەنرێتەوە بۆ زیندانی تاكی. لە كۆتاییدا دوای ئەوەی ساڵانێكی زۆر بەسەر تەمەنیدا تێدەپەڕێت ئازاد دەكرێت بەڵام دووری دەخەنەوە و وەكوو كۆچەرێك تاراوگەی دوورگەی شەیتان دەكرێت. بەڵام هەر بەردەوام بیرلە هەڵاتن دەكاتەوەو لە كۆتاییش دا بە ئامانجی خۆی دەگات.

لە گرتەی كۆتایی فیلمەكەدا كەكامێرا لەسەر كێوە بەرزەكانەوە له فەو گرفەی ئاوەكەمان پیشان دەدات- ئەو شوێنەی كە پاپیۆن سوار پاپۆڕەكەی خۆی بووە لە جەرگەری دەریا پان و بەرینەكەدایە. گێڕەوەری فیلمەكە بەبینەران دەڵێت كە پاپیۆن رزگاری بوو تاكۆتایی تەمەنی هەر بە ئازادی ژیا. ئەم بەسەر هاتە سادەیەی هەڵاتن و زیندوو مانەوە لەلایەن دەرهێنەر بەشێوەیەك بە هۆی دیمەنە راستەكان و هەروەها كەسایەتی سزادراو بە زیندانی لە ناو دیوارە بێ دەرەتانەكاندا دەخوڵقێنێ و بە چەشنێك رێكی دەخات كە ستراكچێری فیلمەكە بە پێی شێواز دەكاتە سێ بەشی جیاوازەوە، بەشی بەڵگەیی بوونەكەی سەرەتا، بەشی بزۆزییە كاریگەرەكان و ورووژانی دووهەم و بەشی پیری لە دوورگەی شەیتان و تاكۆتایی ئەم بەشە. بەڵام شفێری دەرهێنەر لەم بەشە دا ناتوانێت جۆش و خرۆش و زمانی رۆمانە بە ناوبانگەكەی شاری یەر دژ بە ناعەدالەتیەكان، ریاكارییەكان و هەروەها ئەو هەڵس و كەوتە نامرۆیانەی كەبەسەر چارەنووسی مرۆڤ دا و گشت كۆمەڵگەیەكی مرۆڤایەتیدا زاڵە بە جوانی بنوێنێت. كەسایەتی پاڵەوانی چیرۆكەكە (مەك كۆئین) لە ژێر كاریگەری بەرچاوی خودی رۆماننوسەكەدایە كە خۆی بەجوانی و بە وردی و بەو پەڕی ناسك كارییەوە باسی لێدەكات و هەر بەهۆی ئەم نزیكایەتیەوە فیلمەكە لە گێڕانەوە بەرەو حەماسەت رزگاری دەبێت و لەژێر كاریگەری چەمكی پاڵەوانی تەواودا دمێنێتەوە.