ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

بۆ دۆزینه‌وه‌ی

خۆشبه‌ختی ڕه‌نگه‌

پیاسه‌یه‌كی هێمن له‌گه‌ل خۆت

خۆشبه‌ختت بكات

بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌

له‌ ژاوه‌ ژاوی شار

ڕه‌نگه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌

ئارام ئارامت بكات

ده‌نگی ژنێك

له‌ باوه‌شی به‌فر

سپی سپی ده‌فڕێ

هه‌ناسه‌كانی گه‌رم گه‌رم

تێكه‌لاوی دووكه‌ڵی كێشانی

جگه‌ره‌ و گوتنه‌وه‌ی

بۆ كوێ ده‌چی بیره‌وه‌ری ده‌گێڕێته‌وه‌

چیرۆكی ده‌ستی پیاوێك

بۆ چیاو دره‌خت باس ده‌كا

له‌ خه‌ونه‌كانم پیر پیر

رووناكی په‌رت ده‌كه‌م

عیشق به‌ جوانی ده‌سپێرم

له‌ شكانی گوڵدانی په‌نجه‌ره‌كه‌ت ده‌ترسم

وه‌ك شكانی خه‌ونه‌كانی من

وه‌ك برینی ده‌ماره‌كانم

تۆ چ خوێنێكی له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ

تۆ چ شیرێكی له‌ ره‌گی گیا

له‌ ڕووخسارت هیلاكی فڕێ ده‌ده‌ی

ده‌زانم دوور دوور ناڕۆی

نزیك نزیك بۆ باوه‌شێكی گه‌رمی شار دێیته‌وه‌

ئه‌مڕۆ له‌ قژی كورتی ژنێك بیرم كردی

گوێ گرتنی ئاوازێك له‌ تۆی نزیكتر كردمه‌وه‌

شه‌وێكی تاریك تاریكه‌

ئه‌ستێره‌ رووناكی په‌رت ده‌كه‌ن

مانگ یاری به‌ چاوه‌كانم ده‌كا

من خالی ده‌بمه‌وه‌ له‌ خۆم

سه‌رێك له‌ مردووانی شار ده‌ده‌م

گولێكی سپی له‌سه‌ر كێلی ژنێك جێ دێڵم

چاوه‌كانم چیڕۆكی درێژ په‌رت ده‌كه‌ن

من به‌نه‌رمی ته‌ماشات ده‌كه‌م

په‌تجه‌كانم ته‌ڕی چاوه‌كانم لاده‌دا

دڵم له‌ گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كان

خێراتر ڵێده‌دات

بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆشبه‌ختی

رووناكی له‌ عیشق وه‌رده‌گرم